"باوکم هێناوە تاوەکو هاوکاریم بکات"
بەشێک لە بژمێرەکانی تیمی سەرژمێری زمانی عەرەبی نازانن
دەشتی عارف – هەولێر
به‌شێك له بژمێرهكانى تیمى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى كێشه‌ى زمانى عه‌ره‌بیان هه‌یه و وه‌ك پێویست ئه‌م زمانه نازانن، یه‌كێك له بژمێره‌كانیش باوكى له‌گه‌ڵ خۆى بردووه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاری بكات له زمانى عه‌ره‌بیدا.
لێزمە سەفەر، کارمەندی بژمێرە و ماوەی چەند رۆژێکە دەستی کردووە بە سەرژمێری کردنی هاوڵاتیان و ئەمڕۆش له شارى نیشته‌جێى زهیتوونهیه له هه‌ولێر و به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى عه‌ره‌بن، كێشه‌ى بۆ دروست بووه.
لێزمه به 964ـى وت “باوكم هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌م له تێگه‌یشتنى زمانى عه‌ره‌بی بۆ دروست نه‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، کێشەیان خەمساردی هه‌ندێك خێزانیشه، كه دەچنە لایان جاری وایە 30 خولەکیان پێدەچێت تا زانیارییه‌كان له‌و ماڵه وه‌رده‌گرن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن