مۆمیا بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات

دانەمەزراوێک دایناسوڕێک دروست دەکات

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە زاخۆ گەنجێکی دانەمەزراو، ئاژەڵ و گیانلەبەران بۆ خوێندکارانی زانکۆ مۆمیا یان دروست دەکات، تا وانەی لەسەر بخوێنن و ئێستا سەرقاڵی دروست کردنی سەری دایناسورێکە و رەنگە بە زیاتر لە 300 دۆلار بیفرۆشێتەوە.

ئەو کارەی حەز و خولیایە، ژمارەیەک ماددەی جیاواز بەکاردەهێنێت و ماددەیەکیان لە سلێمانییەوە داوا دەکات بۆ زاخۆ.

ئەیاد سەیفەدین کەسەکەیە، کە دەرچووی بەشی بایۆلۆجییە لە زانکۆ زاخۆ و دانەمەزراوە و ئێستا هەلی کاری بۆ خۆی دروست کردووە، دوای دەرچوونی لە زانکۆ هەر لە ماڵەکەی خۆی شوێنێکی تایبەت بە کارەکەی دروست کردووە و مۆمیای گیانەوەر و رووەکەکان دەکات یان دروستیان دەکاتەوە.

ئەو بەم کارەی و بەهۆی فرۆشتنەوەی بەرهەمەکانی بە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگە، توانیوویەتی سەرچاوەیەکی داهات بۆخۆی مسۆگەر بکات، ئەیاد بە 964ی وت، بیرۆکەی کارەکەی لە قۆناغی دووەمی زانکۆ سەری هەڵداوە، کاتێک مامۆستاکەی داوای مۆمیای بۆقێکی لێ کردوون، ئەو مۆمیاکەی نەکڕیوە هەر خۆی دروستی کردووە، دواتر بڕیاری داوە لە زاخۆ کارێکی وا بکات، قوتابیانی تریش پێویستیان بە کڕینی مۆمیا نەبێت لە دەرەوە.

ئەیاد، ئێستا کار لەسەر دروستکردنی سەری دایناسوور دەکات و لە هاوینی داهاتوودا تەواو دەبێت و چاوەڕوان دەکرێ دەنگدانەوەی هەبێت کارەکە، ئەوەش بەهۆی قەبارەیە و سەرنجڕاکێشی گیاندارەکە، ئەو وتی، من ئاگادارنیم کەسێکی تر لەکوردستان کاری مۆمیا بەو شێوازەی من دەکەم بکات، بەردەوام دەبم و پەرەی زیاتر بەتواناکانم دەدەم.

ئەو مۆمیای هەریەک لە (ماسی، کەروێشک، بۆق) و چەند گیانلەبەرێکی دیکە دەکات، کەرەستەکانی هەریەک لە (غرێ “ماددەی پێکەوە لکان”، فۆم، تەل، هایدرۆجین پیرۆكساید، سیكۆتین و چاوی پیشەسازی) بەکاردەهێنێ، گرانترینیان هایدرۆجین پیرۆکسایدە کە نرخەکەی 60 هەزار دینارە و لە سلێمانی داوای دەکات، ئەوانی دیکەش هەمووی لە زاخۆ دەکڕێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تەمەنی 86 ساڵە و بە پایسكل بۆ جوانكردنی باخچەكان دەگەڕێ...

تەمەنی 86 ساڵە و بە پایسكل بۆ جوانكردنی باخچەكان دەگەڕێت