قایمقامیەتی سەیدسادق بۆ فرۆشگاکان:
وەرزی گەرما دێت و نابێت خواردن و خواردنەوەکان لە دەرەوە دابندرێن
964+
فەرهاد حەسەن
قائیمقامیەتی سەیدسادق دەڵێت، لەمەودوا بەرەو وەرزی گەرما دەچین پێویستە خاوەن فرۆشگاکانی شار بەهیچ شێوەیەک خواردن و خواردنەوەکانیان لە دەرەوەی دوکانەکانیان دانەنێن بۆ ئەوەی نەبنە مەترسی لەسەر ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان.
قایمقامییەت ئاگاداریەکەی بۆ سەرجەم فرۆشیارانی سنوری قەزاکەیەتیم کە تەواوی فرۆشگا، سۆپەرماركێت، هەفتەبازاڕەكان، ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوه و فرۆشیارانی دەستگێڕ دەگرێتەوە، چونکە دەڵێت، بەهۆی هاتنی وەرزی گەرما و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە ئێستادا نابێـت چیتر هيچ جـۆره خواردن و خواردنەوە و پاککەرەوە و هەموو ئەو بەرهەمانەی پێویستیان بە پلەی ساردی هەیە لەبەردەم فرۆشگا و سەرشۆستە و شوێنی گەرم و بەر تیشکی خـۆر دابندرێت.
پێویستە لەکاتی گواستنەوەی کاڵاو شتومەکەکانیش بە ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوە ئەم کارە بکەن، بەپێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی و سزا دەبێتەوە.
داواکـاریشە لە هاوڵاتیان هاوکارییان بکەن لەکاتی بینینی هەر جۆرە سەرپێچیەکی لەوشێوەیە، یاخود هەر جۆرە کاڵاو شتومەکێکی خراپبوو و گوماناوی بەم ژمارە موبایلانە، لیژنەکانی لێ ئاگاداربکەنەوە:
07508753457
07722267921
07518502980