گەڕەکی قەڵاتی نوێ

لە رانیە تۆڕی ئاوی گەڕەکێک نۆژەن دەکرێتەوە

964+

ژوولی عەدنان

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی راپەڕین بەشی دابەشکردن و چاکسازی ئاوی رانیە، تۆڕی ئاوی خواردنەوەی گەڕەکی قەڵاتی نوێیان لە رانیە نۆژەنكردەوە..

راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویانكردەوە، ”بە درێژیى 134 مەتر بۆرى بە تیرەى (200 ملم و 90 ملم و 125 ملم) لەگەڵ دانانى 3 قفڵى جیاواز، كاری نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی قەڵاتی نوێیان نۆژەنكردەوە، ئەمەش لە پێناو گەیاندنى ئاوى خواردنەوە بە گەڕەکى ناوبراو، کە 300 ماڵ لێی سودمەند دەبن”.

ئەوەشیان باس كردووە، پێشتریش چەند گەڕەکێک تۆڕی ئاوی بۆ چاککراوە

سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین بە 964ـی وت، بەشێک لەو گەڕەکانە پێشتر تۆڕی ئاوی خوردنەوەیان نەبووە، بەهۆی ئەوەی گەڕەکی تازەن، بەشەکەی دیکەشیان پێشتر گوند بوون و ئێستا بوون بە گەڕەک لەناو شاری رانیە و تۆڕی ئاوەکەیان بچووک و کۆن بووە و ئێستا نوێ کراوەتەوە.

وتیشی، لە بەشێکی زۆری سنووری ئیدارەی راپەڕین، گرفتی ئاو چارەسەر کراوە، ئێستا کەمتر لە 300 ماڵ بە تانکەر ئاویان بۆ دەچێت، لە کاتێکدا پێشتر ژمارەکە زۆر زیاتر بوو و چوار هەزار ماڵ لە رێگەی تانکەرەوە ئاویان بۆ دەچوو.

بەکۆی گشتی لە ئیدارەی راپەڕین 75 هەزار هاوبەشی ئاو هەن و بەشێکی زۆری ئیدارەکە کێشەی کەمیی ئاویان نییە.

فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بەدەست شکانی بۆریی ئاوەوە گیری ...

فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بەدەست شکانی بۆریی ئاوەوە گیری خواردووە

لە سەیدسادق بۆڕی ئاو بۆ 750 ماڵ رادەکێشرێت

لە سەیدسادق بۆڕی ئاو بۆ 750 ماڵ رادەکێشرێت