"تابلۆش لێمەکەنەوە"
هاتوچۆی دەربەندیخان بۆ شۆفێران: جامی ئۆتۆمبێلەکانتان رەش مەکەن
964+
ژووری هەواڵ
هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێرانی سنووری قەزاکە دەکات، دووربکەونەوە لە رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان و تابلۆکانیان لێنەکەنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و دابین کردنی سەلامەتی هاتوچۆ و کەشێکی ئارام لەناو شاردا، مەفرەزەکانمان لێپرسینەوە دەکەن لەو شۆفێرانەی جام رەشن یاخود بێ ژمارەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلی جام رەش و بێژمارە، ” بونەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان و مەترسین بۆسەر هاوڵاتیان”.
“دوور بکەونەوە لە رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێلەکانتان و لێکردنەوەی ژمارەکانتان، با توشی لێپرسینەوە و دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕەکانتان نەبن”، هاتوچۆی قەزاکە وا دەڵێت.