بە تێچووی 250 ملیۆن دینار

دوای 12 ساڵ دادگای بەرایی دەربەندیخان بوونە خاوەن کارەبای نیشتیمانی

964+

توانا نەقی

بینای دادگای بەرایی دەربەندیخان ماوەی 12 ساڵە دروستکراوە و کارەبای نیشتیمانی نەبووە تازە کارەبایان بۆ دابینکرا و ئیتر بەبەردەوام کارەبای نیشتیمانییان هەیە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، دوێنێ بە مەراسیم تۆڕی کارەبای نیشتیمانی بەردەوام بۆ دادگای دەربەندیخان کرایەوە و چیتر بێ کارەبا نابن.

وتیشی، ئەوە 12 ساڵە ئەو بینا کارەبای نییە و کارەکانیان بە دژواری بەڕێ دەکرد، ئێستا لەسەر بودجەی وەزارەتی داد و بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و بە تێچووی 250 ملیۆن دینار تۆڕی کارەباکەیان بۆ دانرا.

سەبارەت بە بارودۆخی کارەبای نیشتیمانی ماڵان قایمقام ئاماژەی بەوەکرد، رەوشی کارەبای قەزاکە وەک پێویست باش نییە، بەڵام وەک پارساڵیش خەڵک داوای کەمکردنەوەی کارەبای مۆلیدە ناکەن بۆ ئەوەی پارەی زیادیان بۆ نەیەتەوە بۆیە بە کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەوە خواستی خەڵک پڕدەکەنەوە.

حکومەت: کێشەی ئاو و کارەبای دەربەندیخان چارەسەر بکرێت

حکومەت: کێشەی ئاو و کارەبای دەربەندیخان چارەسەر بکرێت