سێشەممە
لە سوورداش نەوت دابەش دەکرێت و پێویستە 104 هەزار دینار بدەن
964+
ژوولی عەدنان
بڕیارە سێشەممە 19ی ئەم مانگە نەوتی سپی لە ناحیەی سوورداش بەسەر هاوڵاتیان دابەش بكرێت، هەر هاوڵاتییەكیش بۆ هەر بەرمیلێك نەوت دەبێت 104 هەزار دینار بدات.
لە هەریەکە لە گوندەکانی (سەرگەڵو، هەڵەدن، یاخسەمەر، چاڵاوا، شاقوڵی، قەرانگوێ، قۆمەرغان، سێکانیان و گوێزیلە) بۆهەر خێزانێک بڕی (200) لیتر دابەش دەکرێت.
محەمەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی سوورداش بە 964 ی وت: “ئەم بەشە نەوتە بۆ ئەو هاوڵاتیدانەیە کە نەوتیان وەرنەگرتووە، بە هەر هۆکارێک بێت یاخود بە هۆکاری بەسەرچوونی کارتی نەوتەکانیان، پێویستە هاوڵاتیان بە زوویی بچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان لای بریکارەکانیان، یان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی پیرەمەگروون، بە پێچەوانەوە لە بەشە نەوتی ئەمساڵ بێبەش دەبن”.
وتیشی، ئەو هاوڵاتیانەی کارتی نەوتیان لە سلێمانییە، دەتوانن نەوت وەربگرن و پێویستە کارتی زیرەکی نەوت ئامادەبکرێت، هەروەها لە کاتی وەرگرتنی بەشە نەوتەکە 104 هەزار دینار بدەنە بریكار.