لۆگۆى زانکۆى گەرمیان
پشووى فەرمییە
ئەو خوێندکارانەى لە کۆلێژەکانى خانەقین وەرگیراون سەردانیان مەکەن
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانگۆى گەرمیان، ئاگادارى ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە لە کۆلێژەکانى (زمان، زانستە مرۆڤایەتییەکان، پەروەردەی جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان، کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیاى زانیارى) خانەقین وەرگیراون سەردانیان نەکەن بۆ خۆتۆمارکردن.
وەک بەڕێوەبەرایەتییەکە روونى کردووەتەوە، بەهۆی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی و بەنوسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە لە 14 بۆ 23ـى ئەم مانگە، پشووى فەرمییە لە سنوورى مادەى 140.
دەشڵێت: ئەو کۆلێژانەى زانکۆی گەرمیان لەبەرئەوەی لەناوچەی مادەی 140ن پشووەکە دەیانگرێتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە کۆلێژەکانى دیکەی زانکۆی گەرمیان دەوام ئاساییە و خوێندکاری تازە وەرگیراو دەتوانێت مامەڵەى خۆتۆمارکردن تەواو بکات.