باوکى چوار منداڵە
گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەشتیارەدا دەستیپێکرد کە لە رووباری سیروان خنکا
964+
ئەمەل ناجى – هەڵەبجە
تیمەکانی بەرگریی شارستانی و مەلەوانان، دەستیان بە پرۆسەی گەڕان و پشکنین کردووە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەشتیارەی بەیانی ئەمڕۆ لە رووباری سیروان خنکا.
ئەو کەسەی خنکاوە گەشتیارێکی عەرەبە بە ناوی (عەلی هاشم)، تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی شاری بەغدایە کە بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی ناوچەکەیان کردووە.
خنکاوەکە خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە.
رووداوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی (ئیمامی زامن) لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە روویداوە.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ئەمساڵ لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و کوردستانیش زۆرترین حاڵەتى خنکان هەبووە، بەشێوەیەک تەنیا لە هەڵەبجە پێنج حاڵەتى خنکان هەبووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح