بە چ مەبەستێک؟
پەروەردەی پێنجوێن راهێنان بە مامۆستاکانی دەکات
+964
کامیار کەمال- پێنجوێن
پەروەردەی پێنجوێن راهێنان بە سەرجەم مامۆستایانی سنوری قەزاکە دەکات و راهێنانەکەش بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خوێندنە.
ئەسعەد جافر بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، راهێنان کردن بە مامۆستایانی قەزای پێنجوێن بۆ باشترکردنی شێوازی وانە وتنەوە و بەرەوپێشچوونی مامۆستایانە.
وتیشی، ماوەی سێ مانگە سەرقاڵی راهێنان کردنن بە مامۆستایان و راهێنانەکەش، دوو هەفتە جارێکە و تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت.
باسی لەوەش كرد، هەشت راهێنەری تایبەتیان هەیە و لە پرۆسەکەدا سەرجەم مامۆستایان راهێنانیان پێدەکرێت لە هەموو قوتابخانەکاندا.
لە سنووری قەزای پێنجوێن زیاتر لە هەزار مامۆستا وانە بە قوتابیان دەڵێنەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
پەروەردەکانی سەیدسادق، شارباژێڕ، شارەزوور و پێنجوێن پشوویان راگەیاند
پێنجوێن
دواتر لەناوی دەبەن
لە گوندێکی پێنجوێن بۆمبێکی هێشوویی گواسترایەوە شوێنێکی پارێزراو
هەواڵەکان
باخچەیەکی ساوایان مەترسی لەسەرە و زێدەڕۆیی بۆ سەر ژینگە و راوەماسی کەمی کردووە
پێنجوێن
نەخشى سروشت؛ بەردە مێلۆکە یان بەردە جۆلانێ
لە رۆژی یەکشەممەوە گۆڕانکاری لە کاتی دەوامی فەرمانگەکەدا دەکرێت