ناسنامەی ساختەی پێبووە

“بکوژی هاوسەر و دوو منداڵەکەی بەغدا لە سلێمانی دەستگیر کرا”

ژووری هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کردنی کەسێکی بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەر و دوو منداڵەکەی ناوچەی دۆرەی بەغدا راگەیاند و دەڵێت، لە سلێمانی دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.11.2024، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسەی کە لە رێکەوتی 31.12.2024، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە بەغدا هاوسەرەکەی و دوو منداڵی هاوسەرەکەی بە دەمانچە کوشت، لە سلێمانی دەستگیریان کردووە.

دەستگیر کراوەکە لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکەی چەند ناسنامەیەکی ساختەی دروستکردووە و توانیویەتی خۆی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بشارێتەوە و خۆی بگەیەنێتە سلێمانی،

“[تۆمەتبارەکە] بەچەند ناسنامەیەکی ساختەوە لە یەکێک لەهۆتێلەکانی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە 10.11.2024 دەستگیرکرا”، ئاسایشی سلێمانی وا دەڵێت.