دامەزراندنە داواکارییان
35 خۆبەخشی تەندروستی لە عەربەت بایکۆتی کارەکانیان کرد
964+
ئەحمەد مستەفا
هەیانە یەک ساڵ و خۆبەخشی دیکەیان هەیە هەشت ساڵە، لە کەرتی تەندروستی شارۆچکەکە کار دەکەن، بەڵام هیچ بەڵێنێکیان لە تەندروستی سلێمانی و وەزیر وەرنەگرتووە بۆ دامەزراندنیان.
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کارمەندە خۆبەخشەکانی مەڵبەندی تەندروستی عەربەت، 16 کیلۆمەتر لە باشووری سلێمانی، گردبوونەوە و بایکۆتی کارەکانیان کرد.
ئەوان ژمارەیان 35 کەسە، لە بەسەکانی تاقیگە، دەرمان، کۆگا، پەرستاری و فریاکەوتن کار دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 11.11.2024، دیاری حەمەعەلی، کارمەندی خۆبەخش بە 964ی وت، وەک کارمەندانی خۆبەخشی کەرتی تەندروستی مەڵبەندی ئێشگری عەربەتی خواروو، دەمانەوێت دەنگی ناڕەزای خۆمان بە، سەرۆکی حکومەت و وەزیری تەندروستی و تەواوی لایەنی پەیوەندیدارەکان بگەیەنن، تا دامان بمەزرێنن.
بە قسەی دیاری، هەموو خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی عەربەت، چەندجارێک لەگەڵ بەڕێوەبەری مەڵبەندە تەندروستییەکان و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دانیشتوون بەڵام هەنگاوی کرداری نابینن بۆ دامەزراندییان، کە خۆبەخشەکان شان بەشانی کارمەندانی دامەزراو، بەبێ وچان وە بەبێ هیچ شایستە و بەڵێنێک کار دەکەن.
لە بەیاننامەیەکدا، کارمەندەکان داوا دەکەن، وەک وەفایەک بەرامبەر ئەو خزمەتەی بەخەڵکی ناوچەکەیان کردووە، ئاوڕێک لە تەواوی خۆبەخشانی عەربەت بدرێتەوە و بەدامەزراندنیان وەک کارمەندی هەمیشەیی، وەڵامی داواکارییەکانیان بدرێتەوە.