بیکەن بە هەڵسەنگاندنی بەردەوام
ژمارەیەک خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا دەیانەوێ تاقیکردنەوەی زمان نەمێنێ
964+
ئەحمەد مستەفا
لە یاداشتێکدا، نوێنەرانی هەزار و 400 خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان، داوای رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکان و نوێنەرانی خوێندکارانی ناڕازی سەبارەت بە سیستەمی نوێی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی دەکەن.
لەو یاداشتەدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، ئەوان داوای لابردنی تاقیکردنەوەی کۆتایی و گۆڕینی بە سیستەمێکی هەڵسەنگاندنی بەردەوام دەکەن، کە وەک مەرجێک لە پێدانی بڕوانامە دانراوە، هەروەها کەمکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستێکی گونجاو لەگەڵ تواناکانی خوێندکاران.
لە یاداشتەکەدا، ژمارەیەک خاڵیان وەک نیگەرانی ئاماژە پێ کردووە، لەوانە دەڵێن، ئەم سیستەمە لە 35 وڵات جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لە هیچ کام لەو وڵاتانە تاقیکردنەوە ناکرێ، بەبێ ئاماژەدان بەناوی وڵاتەکان، هەروەها بەپێی پەیڕەو و پڕۆگرامی کۆمپانیاکە، ئەم سیستەمە تەنیا بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە ئاستی زمانی ئینگلیزییان باشە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، کورسی بەدەستھێنانی خوێندن بۆ بڕوانامە باڵاکان، لەسەر بنچینەی، نمرەی بەکالۆریۆس، توانستی زمان و توانستی زانستی دەستبەر دەکات، دەبێت خوێندکار نمرەی پێنج-ی کۆی پڕۆسێسەکانی زمان ببڕێت، تا لەبەرانبەردا وەک یەکێک لە مەرجەکان بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرای پێ بدرێت.
دەقی یاداشتەکەیان؛