هەواڵەکان
ژنێک نزیکەی 24 کاتژمێرە بێهۆش و ئاگاداربن سبەی پلاتفۆڕمی هەلی کار دەخرێتەکار
+964
ژووری هەواڵ
ژنێک لە کۆمەڵگەی شاوێسی هەولێر بەهۆی دەرزییەوە، نزیکەی 24 کاتژمێرە بێ هۆشە و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
سبەی یەکشەممە، لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر، کەمپەینی راگەیاندن و بەکارخستنى پلاتفۆڕمى هەلى کار دەکرێتەوە، ئەوانەی دەیانەوێ لەوێ ئەکاونت بۆ دەستکەوتنی هەلی کار دروست بکەن، بێ کارتی نیشتمانی مەچن.
هەڵگرتنى باجی گومرگی و قەدەغە لەسەر تەماتەى هاوردە، لە ئەمڕۆوە نرخى تەماتە رووى لە دابەزین کرد و کیلۆى بوو بە 350 دینار.
پڕۆژەى سەوزکردنى گوندى بەستەستێن لە قەزای پشدەر دەستیپێکرد، کە لەلایەن چەند خۆبەخشێکەوە ئەنجام دەدرێت و ئەمڕۆش لە قۆناغى یەکەمدا 70 نەمام چێندران.