پاش نۆژەنکردنەوە

مه‌زارگه‌ی شێخ عه‌ڤدالێ بسك لە لالش کرایەوە


ئەحمەد مستەفا

لە پەرستگای لالشی قەزای شنگال، مه‌زارگه‌ی شێخ عه‌ڤدالێ بسك کرایەوە، کوردانی ئێزدی و بەرپرسانی خۆجێی ناوچەکە بەشدارییان تێدا کرد.

لە مەزارگەکە کوردانی ئێزدی رێورەسمی ئایينی و بۆنە کۆمەڵایەتییەکانی تێدا ئەنجام دەدەن.
لە په‌رستگای لالش کرایەوە

بە گوێرەی راگەیاندراوی نووسینگەی مێری ئێزدییان بێت، مه‌زارگه‌کە پاش قۆناغی نۆژەنکردنەوە و تەواوبوونی کارەکانی کراوەتەوە و لە دەستپێک رێورەسمێکی تێدا ئەنجامدراوە.

نۆژەنکردنەوەی مەزارگەکە، لە چوارچێوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش بووە.