بە سێ هێلیکۆپتەرى سەربازى

لە سنوورى شێلادزێ، سوپاى تورکیا 17 جار هێرشیان کردووەتە سەر چیاى مام رەشا

964+

وریا فەتاح

رێکخراوى CPTـى رایدەگەیەنێت، لە کاتژمێر 11:48 خولەکى سەرلە نیوەڕۆى ئەمڕۆوە، سوپاى تورکیا بە سێ کۆپتەرى جەنگى  17 جار هێرشى کردووەتە سەر چیاى مام رەشا لە سنوورى شێلادزێ.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمەریکى بە 964ـى وت،” ماوەی 10 رۆژە رووبەڕوبوونەوەی سەخت لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سەربازانی سوپای تورکیا لە بەشێک لە گوندەکانی بەری گارێ و ناوچەی نهێلێ و گوندی سیدان لە نزیک رووباری باسیا لە قەزای ئامێدی هەیە”.

دەشڵێت: لە کاتژمێر 11:48 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆشدا، هێزی ئاسمانی تورکیا، بە سێ هێلیکۆپتەری سەربازی، 17 جار هێرشیان کردە سەر چیای مام رەشا لە سنوورى شێلادزێى سەر بە ئامێدى و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕانەوە.

بەپێى زانیارییەکانى 964، لە ماوەى رۆژانى رابردوو، سوپاى تورکیا پێشڕەوى کرد بۆ گوندەکانى سپیندارەى بەرى گارە، بەڵام دواى چەند کاتژمێرێک مانەوە، بەهۆى رووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ گەریلاکان، پاشەکشەیان کرد.

ئەو دوو ئۆتۆمبێلەى بە فڕۆکەى جەنگى لێیاندرا داعش بوون

ئەو دوو ئۆتۆمبێلەى بە فڕۆکەى جەنگى لێیاندرا داعش بوون