توندوتیژی دژ بە ژنان دوو هێندەی پیاوانە

964+

شۆڕش عەبدولستار- هەولێر

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە ساڵی رابردوو، 10 هەزار و 960 حاڵەتی توندوتیژی بەرانبەر ژنان تۆمارکراوە لە کاتێکدا بەرانبەر بە پیاوان پێنج هەزار و 459 حاڵەت بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فێنک محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەو ئامارانەی ئاشکراکرد.

ئەو وتی، هاوڵاتیان و ژنان بە تایبەتی دەتوانن لە رێگەی هێڵی گەرمی 119 پەیوەندی بکەن و ئەمانیش لای خۆیانەوە بەدواداچوون و هاوکارییان دەکەن.

وتیشی، توانراوە ئاشتەوایی بۆ 682 کەیس بکرێت کە لیژنەکانی ئاشتەوایی لە مامۆستایانی ئایینی، راوێژکاری یاسایی و راوژکاری دەروونی پێکدێت.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە باسی ئەوەی نەکرد، کە لە ساڵی 2022 چەند ژن و پیاو بە هۆکاری جیا جیا کوژراون.