لە راپەڕین
نزیکەی 222 کیلۆ ماسی دەستی بەسەرداگیرا و تەلەف کرا
+964
ژێوار خدر
ماسیفرۆشە دەستگێڕەکانی راپەڕین ماسی نەشیاویان فرۆشتووە و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامەوە دەستیان بەسەرداگیرا و تەلەف کران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.11.2024، قایمقامیەتی قەزای رانیە رایانگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانیان لە بەشی ئابووری سەردانی ماسیفرۆشەکانی هەریەک لە رانیە، چوارقوڕنە و حاجیاوایان کردووە، بە مەبەستی پشکنین بۆ جۆر و کواڵیتی ماسییەکان.
دەشڵێت، لە ئەنجامی گەڕانەکە جگە لەوەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ چەند ماسیفرۆشیک کردووە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە مەرج و رێنماییەکانەوە، هاوکات دەستیشییان گرتووە بەسەر نزیکەی 222 کیلۆ ماسی لەلای دەستگێڕەکان، کە ماسییەکانیان کوالێتیان خراپ بووە و شیاوی خواردن نەبوون و لەلایەن لیژنەکانەوە تەلەف کراون.
بەپێی راگەیاندراوەکە ماسیفرۆشێکی دەستگێڕ لە حاجیاوا، نزیکەی 46 کیلۆ، لە چوارقوڕنە 66 کیلۆ و لە رانیەش دەستگێڕێک 110 کیلۆ ماسی دەستیان بەسەرداگیرا.
لە رانیە 70 کیلۆ قارچک کە رێکەوتی ساختەی لەسەربووە دەستیبەسەردا گیرا
ماسی
نەناسراون و بوونەتە مۆتەکەی ماسییەکان
سێ چوار ماسیگر ماسییەکانی تەقتەق لە کارەبا دەدەن
ماسی لە بەسڕە بەرناکەوێ
راوچییەکانی بەندەری فاو بەهۆی هاندەرانەوە گیرفان پڕ بوون
جۆرێکی ماسییە کە لە رووبارەکەدا دەژی
عەبدولکەریم قاسم لە خابورەکەی زاخۆیە
"زۆربهیان به ههڕهمهكى و بێ مۆڵهت دروستكراون"