پۆلیس هیچ ناڵێت

تەرمى ژن و پیاوێک بە کوژراوى لە ناو ماڵەکەیاندا دۆزرانەوە

وریا فەتاح

تەرمى ژن و پیاوێک بە کوژراوى لەناو ماڵەکەى خۆیاندا لە ناحیەى فایدەى سنوورى سێمێل دۆزرایەوە.

بەپێى لێدوانى سەرچاوەیەکى ئەمنى بۆ 964، بەیانى ئەمڕۆ تەرمى ئەو ژن و پیاوە لە ناو ماڵەکەى خۆیاندا دۆزراونەتەوە کە کوژراون و دەوترێت کەسێک چووەتە سەریان و کوشتوونى، بەڵام جارێ ئەوە پشتڕاستنەکراوەتەوە.

وەک باسى دەکات تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 38 ساڵى دەبێت و منداڵێکیان بچوکیان لە دوا جێماوە.

لاى خۆیەوە، عادل دۆسکى، بەڕێوەبەرى ناحیەى فایدییە بە 964ـى وت، رووداوەکە درەنگانێکى شەوى رابردوو روویداوەو کەسێک ئەو ژن و مێردەى کوشتووە کە خەڵکى رۆژئاوان.

“پیاوەکە دوو ساڵە لە ناحیەکە دەژیت و ئیشى دارتاشى دەکات”، بەڕێوەبەرى ناحیەى فایدە واى وت.

روونیشى کردەوە، منداڵێکى تەمەن پێنج بۆ شەش مانگیان لە دوا جێماوە و سەلامەتە.

لەبارەى دەستگیرکردنى بکوژەکەوە، عادل دۆسکى وتى،”بکوژ دەستگیرنەکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و بەدواداچوون بۆ بکوژەکەى دەستى پێکردووە”.

964 زیاتر لە سێ جار پەیوەندى بە وتەبێژى پۆلیسى دهۆکەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکەى نەدایەوە