شەوی رابردوو چی روویدا؟

موژدەی کۆرمۆر بۆ کارەبا، گومرگی 5% لە عێراق و ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز

پەری ساڵح

سەرەتای هەفتەیەکی باشتان هەبێت؛ بەدوای هەواڵەکان لە هەموو لایەکەوە مەگەڕێن؛ ئەوەی هەیە کورت و پوخت لێرەیە:

📌ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بۆ 964: لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی، لە کاتی دروستکردندا سەقفی بینایەک رووخا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بوو.

📌سەرچاوەیەکی ئاگادار بە 964ـی راگەیاند، ئەگەر هیچ رێگرییەک نەیەتە پێش، پلانیان وایە ئەم یەکشەممەیە کارکردن لە بەشی (KM250)ـی کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێبکەنەوە کە توانای بەرهەمهێنانی 250 ملیۆن پێ سێجا غازی هەیە (پێشتر 150 ملیۆنی بۆ هەرێم و 100 ملیۆنی بۆ عێراق بووە).

📌سەرچاوەکەی کۆرمۆر بۆ 964: بە دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لەو بەشەی کۆرۆمۆردا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ نزیکەی 10 بۆ 12 کاتژمێر بەرز دەبێتەوە.

📌سەرچاوەکەی کۆرمۆر بۆ 964: تا ئێستا دەست بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو بەشە نەکراوە کە پێکراوە و بە “دڵی کۆرمۆر” دادەنرێت، لە ئەگەری دەستپێکردنیشیدا لانیکەم 4 بۆ 4 مانگی پێویست دەبێت.

📌وتەبێژی حکومەتی عێراق: رێزگرتن لە پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان لەژێر چەتری سیستمی فیدراڵیدا پابەندبوونێکی یاسایی نەگۆڕە.

📌وتەبێژی حکومەتی عێراق: هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت نابێت و رێگە بە بەقاچاخبردنی نەوت و پارە نادرێت.

📌وتەبێژی حکومەتی عێراق: چاومان لەو گفتوگۆ چاوەڕوانکراوەی مانگی کانوونی دوانزەیە بە گیانێکی نیشتمانییەوە کە پشت بە دەستوور ببەستێت.

📌عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پێناسی گومرگی لەسەر سەرجەم کاڵا هاوردەکراوەکان یەکبخات و رێژەکەی بکاتە 5%، بڕیارەکەش لە 1ـی کانوونی یەکەمی 2026ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

📌عەلی زەیدی: بەپێی رێکارە نوێیەکان، بانکی ناوەندیی عێراق پێدانی دۆلاری کاش بە گەشتیاران لە 6 جارەوە لە ساڵێکدا بۆ 12 جار زیاد دەکات، کە بۆ هەر جارێک بڕی 3 هەزار دۆلار دەدرێتە هەر گەشتیارێک.

📌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاشكرای كرد، توانیویانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی كۆمپانیای به‌نده‌ره‌كانی عێراق به‌ ده‌ستگیركراوی بگه‌ڕێننه‌وه‌ عێراق، كه‌ له‌ میسر بوو، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرا به‌ گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌ و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌ی زۆر به‌ رێگه‌ی نایاسایی و چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه‌.

📌راگەیاندنی ئەمنیی عێراقەوە: دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرێک لە کەرکوک کە ماددەیەکی هەڵگرتبوو گومانی نەوتی قاچاخی لێدەکرێت، هەروەها دۆزینەوەی کونکردنێکی کۆن لە بۆرییەکی گواستنەوەی نەوتی خاودا.

📌فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: هەزاران کەشتی و ملیاران بەرمیل نەوتی خاو بە سەلامەتی و لەژێر پاراستنی ئەمریکادا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.

📌فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: هەوڵەکانمان ئازادیی دەریاوانییان بۆ گەرووی هورمز گەڕاندووەتەوە.

📌فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشە هەرێمییەکانی کۆنترۆڵی گەرووی هورمزیان کردووە.

📌فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: لە وەڵامی لێدوانەکانی ئێراندا، سەپاندنی هەر جۆرە باج و رسوماتێک بەسەر ئەو کەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن رەتدەکاتەوە.

📌سوپای پاسدارانی ئێران: تەقینەوەی مینێکی دەریایی بە کەشتییەکدا لە دەروازەی بەندەری خەسەب و کەوتنەوەی ئاگر لە کەشتییەکی دیکە لە رۆژهەڵاتی گەرووی هورمز.

📌سوپای پاسدارانی ئێران: هەردوو کەشتییەکە سیستمی دیاریکردنی شوێنیان (GPS) کوژاندبووەوە و بەنیاز بوون بە رێڕەوێکی نایاساییدا بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن.

📌سعودیە: بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی مووشەکێکی جۆری کروز کە لەلایەن ح*وسییە*کانی یەمەنەوە بەرەو ریاز هەڵدرابوو، هاوکات هۆشداریش دەدرێت لە بوونی مەترسییەکی چاوەڕوانکراو لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و خەرج.

📌سەدام حەفتەر کوڕی خەلیفە حەفتەرە و یەکێکە لە فەرماندە سەربازییە دیارەکانی هێزەکانی رۆژهەڵاتی لیبیا و رایگەیاندووە؛ هەوڵ و رێکارەکان بۆ یەکخستنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتی لیبیا و کۆتاییهێنان بە دابەشبوونی سیاسی و دامەزراوەیی چوونەتە قۆناغی پراکتیکییەوە، بە ئامانجی داڕشتنی چوارچێوەیەک بۆ رێککەوتنی سیاسی و تێپەڕاندنی قۆناغی راگوزەر.

📌 سەرچاوەکان بۆ سکای نیوز؛ ئاماژە بە ئەگەری رێککەوتنێکی نوێ دەکەن بۆ یەکخستنی هەردوو حکومەتی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە لیبیا و پێکهێنانەوەی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی، لە کاتێکدا بابەتی ئەنجامدانی لووتکەی ئەفریقا-تورکیا و ئەگەری دواخستن یان گۆڕانکاری لە کات و شوێنەکەیدا لە ئارادایە و سەرکەوتنی هەر رێککەوتنێکیش بە نەبوونی ئاستەنگ و دەستوەردانی دەرەکی دەبەسترێتەوە.

📌سوپای ئیسرائیل: لە هێرشێکدا لە شاری غە*ززە دوو فەلەستینیمان کوشت کە وەک پاسەوانی ئەمنی لە کلینیکێکی سەر بە رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور کاریان دەکرد، یەکێکیان سەرکردایەتیی شانەیەکی تۆپخانەی دەکرد لە باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حە*ما*س

📌 ئاژانسی تاس لە زاری وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە: بەرگرییە ئاسمانییەکانمان شەوی رابردوو هەزار و 246 درۆنی ئۆکرانییان خستووەتە خوارەوە.

📌ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی: بینینی درۆنێک جووڵەی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی کۆڵن بۆ زیاتر لە دوو کاتژمێر پەکخست.