نیویۆرک تایمز بە دەنگدەرانى ئەمەریکى دەڵێت،"خۆتان بەرپرسیارێتییەکەى هەڵبگرن".
ئابورى ئەمەریکا و جیهان دواى دەرچوونى ترەمپ چى لێدێت؟
964+
ژوورى هەواڵ
دواى دەرچوونى ترەمپ، قسەوباسەکان لەسەر دۆخى ئابوورى ئەمەریکا و جیهانن، چونکە زۆربەى بۆچوونەکان بەو ئاراستەیەن کە دەرچوونى ترەمپ کاریگەرى لەسەر ئابوورى ئەمەریکا و جیهان دروست دەکات.
لە یەکەم کاردانەوەدا، بانکى ناوەندى فەرەنسا دەرچوونى ترەمپ بە مەترسى بۆسەر ئابوورى جیهان ناودەبات.
نیویۆرک تایمز کە لە بانگەشەدا بە دژى ترەمپ کارى دەکرد، ئێستا ئەمەریکییەکانى خستووەتە بەردەم بەرپرسیارێتى و دەڵێت، خەڵکى ئەمەریکا خۆى ترەمپى هەڵبژاردووە، دەبێت بەرپرسیارێتى هەر گۆڕانکارییەکى سیاسى و ئابوریش هەڵگرێت.
بەلاى دیموکراتەکانەوە دەرچوونى ترەمپ بە سنگێکى فراوانەوە وەرگیراوە، هەر بۆیە کامالا پیرۆزبایى لە ترەمپ کرد و بایدنیش دەعوەتى ترەمپ دەکات.