ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان كارئاسانیان بۆ ده‌كات
فلیپینییه‌كان دەیانەوێت کێڵگەی قڕژاڵ و رۆبیان لە ھەرێمی کوردستان دروست بكه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فلیپینییه‌كان، له رێگه‌ى شاندێك كه وه‌به‌رهێنه‌رى پڕۆژه‌ى جیاجیایان له‌گه‌ڵه، هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان پێشنیاری دروستكردنى كێڵگه‌ى قڕژاڵ و رۆبیانیان كردووه و وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمیش ره‌زامه‌ند بووه له‌سه‌رى و هاوكارى و كارئاسانیان بۆ ده‌كات.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی، وته‌بێژى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، شانده‌كه‌ى ئه‌م وڵاته كه خاوه‌نكار و بازرگانى له‌خۆگرتبوو، یه‌كه‌مجاره سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كەن و ده‌سته‌ش ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنیان بۆ دروستكردنى پڕۆژه‌كانیان.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا هیچ كێڵگه‌یه‌كی رۆبیان و قڕژاڵ له هه‌رێمی كوردستاندا نییه، بۆیه وه‌ك ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ئاماده‌ییمان پیشاندا، كه زه‌ویش بۆ پڕۆژه‌كانیان دابین بكه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، فلیپینییه‌كان پێشنیاری پڕۆژه‌ى دروستكردنى پیشه‌سازی ده‌رمانیشیان له هه‌رێم خستووه‌ته‌ڕوو له‌سه‌ر ئه‌مه‌شیان ره‌زامه‌ندیان ده‌بڕیوه.
به قسه‌ى وته‌بێژى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، له داهاتوویه‌كی نزیكدا شانده‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ده‌ست به رێكاره‌كانیان ده‌كه‌ن.