ئەخناتوون گەیشتە کوردستان

هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی کەرکوک دەستیپێکرد

964+

ژوولی عەدنان

چالاکییەکانی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی کەرکوک دەستیپێکرد

چالاکییەکانی خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک دەستیپێکرد، فێسیڤاڵەکە سێ رۆژ دەخایەنێت و 22 گرووپی جیاواز شانۆکانیان نمایش دەکەن

لە فێستیڤاڵەکەدا 14 وڵاتی جیاواز لە رێگەی شانۆکانیانەوە بەشداری دەکەن بە کۆمەڵێک شانۆیی جۆراوجۆر، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێکی بەرچاوی هونەرمەندی شانۆکار و ئەکتەری جیهانی میوانی فێستیڤاڵەکەن، لەوانەش ئەو ئەکتەرە فارسەی رۆڵی ئەخناتونی بینوە .

هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان  بە چاودێری وەزیری رۆشنبیری بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی هەواری شار بەڕێوەدەچێت و میوانی ئەوروپی و ئەمریکی و فارسی لێیە.

لە فێستیڤاڵەکە خەڵاتی زێڕین پێشکەشی ئەو کەسایەتییانە دەکرێت، کە خزمەتی شانۆیان کردووە، ئەم فێستیڤاڵە بەشی منداڵانی لەبیر نەکردووە، بەڵکو بەشیکی تایبەت بۆ منداڵانە.