پیکابەکەشی گیراوە
لە سیتەک کەسێک بە 22 فەردە خەڵوزەوە دەستگیر کرا
964+
ژووری هەواڵ
لە سنووری ناحیەی سیتەک لە سلێمانی، کەسێک لەسەر بڕینەوەی دار و دروستکردنی خەڵوز دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ شەممە 2.11.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، مەفرەزەیەکی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کەسێکیان بە 22 فەردە خەڵوزەوە دەستگیر کردووە کە بە پیکباب سەرقاڵی گواستنەوەی بووە.
پیکابی تۆمەتبارەکە کە لەجۆری نیسانە دەستیبەسەردا گیراوە و شۆفێرەکەش رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك کرا بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی.
به‌پێی ماده‌ى 22 له یاسای پاراستنى دارستان، یاسای ژماره 10ـى ساڵى 2012 هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌ى نایاسایی دارببڕێت ئه‌وا جگه له به‌ندكردنى بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، هه‌مانكات بڕی 500 هه‌زار دیناریش سزا پێبژاردنى له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.