وەزارەتى دارایى هەرێم:

لە حەوت ساڵدا حکومەتى عێراق لە کۆیى 79 ترلیۆن دینار تەنیا 33 ترلیۆنى ناردووە

964+

وریا فەتاح

بەپێى راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى هەرێم بێت، حکومەتى ناوەندى غەدرێکى گەورەى لە هەرێمى کوردستان کردووە و لە حەوت ساڵى رابردوودا، تەنیا 42%ـى پشکى هەرێمى لە بودجە، ناردووە.

داتاکان لە پەرتوکى کار و چالاکییەکانى وەزارەتى دارایى لە ساڵى (2019 بۆ 2025)، دەرهێنراون و تێیدا دەردەکەوێت لەو حەوت ساڵەدا، لەکۆی زیاتر لە 79 ترلیۆن دینار کە پشکی هەرێم بووە دوای دەرکردنی خەرجیەکانی سیادی و حاکیمە، حکومەتی فیدراڵ تەنیا 33 ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووە.

بەمەش 48 ترلیۆن دینار لە پشکى هەرێم، لەلایەن حکومەتى ناوەندییەوە بڕدراوە، ئەوە جگە لەوەى هیچ پارەیەکى بۆ خەرجییەکانى بەکارخستن و وەبەرهێنان، نەناردووە.