لە ئەمریکا

دانیشتووانی چەند هەرێمێک مافی دەنگدانیان نییە

964+

توانا نەقی – واشنتۆن

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دانیشتووانی چەند هەرێمێک مافی دەنگدانیان نییە.

سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس لە چەند هەرێمێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێن، هەرچەندە پارە دەدەن و باجیان لێ وەردەگیرێت، بەڵام مافی دەنگدانیان نییە.

دانیشتووانی هەرێمەکەنی پۆرتۆریکۆ و گوام و دورگەکانی ڤێرجن و ماریانا مافی دەنگدانیان نییە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لەکاتێکدا ئەوان باجی فیدڕاڵی دەدەن.

لە ساڵی 1961 مافی دەنگدان درا بە دانیشتووانی ویلایەتی واشنتۆن و لەوکاتەشەوە، دانیشتووانی ئەو هەرێمانەی مافی دەنگدانیان نییە، داوا دەکەن ئەوانیش مافی دەنگدانیان پێبدرێت و بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکەیان بکەن، چونکە وەک هەر هاوڵاتییەکی دیکە باج و رسومات دەدەن.

بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو 5.11.2024 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و توانا نەقی نێردراوی 964 بۆ واشنتۆن، لە سات بە ساتی رووداوەکان ئاگادارتان دەکاتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری