له‌ سه‌نته‌رى هه‌ولێر

دوو گه‌وره‌ كۆمپانیای بوارى گه‌یاندن پابه‌ند ده‌كرێن دره‌خت و سه‌وزایی  بچێنن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌ولێر، دوو كۆمپانیای گه‌وره‌ى بوارى گه‌یاندن له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌وه‌ پابه‌ند ده‌كرێت، پڕۆژه‌ى له‌ برى سه‌وزكردن جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ش ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیا قسه‌یان كردووه‌ و ئه‌و رووبه‌ره‌شیان بۆ دیاریكردوون كه‌ پێویسته‌ سه‌وزى بكه‌ن.

له‌برى سه‌وزكردن، پڕۆژه‌یه‌كی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌یه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و كۆمپانیا و پرۆژانه‌ى كه‌ كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ژینگه‌ هه‌یه‌، پابه‌ند ده‌كرێن كه‌ سه‌وزایی بچێنن، هەر پڕۆژەیەکیش لە رووبەرەکەیدا مەودای زیادکردنی سەوزایی نەبێت، ئەوا لە شوێنێکی تر کە فەرمانگەی ژینگە بۆی دیاری دەکات ، پڕۆژەی لەبری سەوزکردن جێبەجێدەکات.

دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، كۆمپانیاكان بریتین له‌ ئاسیاسێڵ و فاستلینگ، كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان نزیكه‌ى 400 تاوه‌رى گه‌یاندنیان له‌ناو هه‌ولێر داناوه‌.

وتیشی “له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ رێككه‌وتووین كه‌ له‌ سنوورى شه‌قامى 120 مه‌تری هه‌ولێر له‌برى سه‌وزاییه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ هه‌ر تاوه‌رێك ئه‌و رووبه‌ره‌ى له‌سه‌ر داندراوه‌ پێویسته‌ هه‌مان ئه‌و رووبه‌ره‌ له‌ شوێنی خۆى سه‌و بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و شوێنه‌ى خۆى رووبه‌رى پێویستى نه‌بوو ئه‌وا پێویسته‌ له‌ شوێنێكی دیكه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ى رووبه‌ره‌كه‌ سه‌وز بكات.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ ده‌ست به‌ سه‌وزكردنه‌كانیان ده‌كه‌ن.

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ى پابه‌ند ك...

ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ كۆمپانیایه‌كى دیكه‌ى پابه‌ند كرد له‌ بری سه‌وزكردن جێبه‌جێ بكات