964+
بەراورد بە دوێنێ
نرخى نەون بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت دواى دابەزینەکەى دوو رۆژى رابردووى، ئەمڕۆ کەمێک بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى.
بە پێی دەستپێكی مامەڵەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.10.2024 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە نزیکەی 73.02 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسیش بە 69 دۆلار و 04 سەنتە.
زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو کەمێک بە جێگیری ماوەتەوە یان گۆڕانکارییەکی کەمی تێدا روودەدات.
لە دوای هێرشە سنووردارەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، وای كردووە نرخی نەوت زیاتر دابەزێت.