بەرتیلى وەرگرتووە

ئەفسەرێکى پۆلیس سزاى شەش ساڵ زیندانى بەسەردا سەپێنرا

وریا فەتاح

دادگاى تاوانەکانى پارێزگاى واست، سزاى شەش ساڵ زیندانى بەسەر ئەفسەرێکى پۆلیسدا سەپاند ئەوەش لە بەرامبەر وەرگرتنى بڕە پارەیەک وەک بەرتیل و داخستنى دۆسیەیەک.

بەپێى بڵاوکراوەیەکى دەسەڵاتى دادوەرى کە کۆپییەکى بەدەست 964 عەرەبى کەوتووە، تێیدا هاتووە، دادگای تاوانەکانی واست بە تاوانی وەرگرتنی بەرتیل لە پارێزەرێک، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر ئەفسەرێکی پۆلیس، سەپاندووە.

وەک ئەوەى باسکراوە، ئەفسەرەکەى پۆلیس بەرتیلى لە پارێزەرێک وەرگرتووە و ئەویش لە بەرامبەردا دۆسییەیەکى داخستووە.