کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
فەرمانی دامەزراندن دەرچوو
مامەڵەی دامەزراندنی وانەبێژان لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی دەستیپێکرد
ژووری هەواڵ
زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی وانەبێژان ئاگاداردەکاتەوە کە دەستبکەن بە ئەنجامدانی مامەڵەکانیان بەمەبەستی دامەزراندن و دەستبەکاربوونیان.
ئەمڕۆ سێشەممە 29.10.2024، زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم وانەبێژانی دامەزراوی زانکۆمان دەکەین پاش ئەوەی ئەمڕۆ فەرمانی زانکۆیی دامەزراندنیان و دەست بەکاربونیان بۆ دەرچوو، دەتوانن دەستبکەن بە ئەنجامدانی مامەڵەکانیان.
وانەبێژەکان لەم بەشانە دادەمەزرێن: کۆلێجی تەکنیکی بەشی کارگیڕی، تەندروستی و پزیشکی، ئەندازیاری و ئینفۆرماتیک و پەیمانگاکانی تەکنیکی سلێمانی، تەکنیکی بەکرەجۆ و زانستی کۆمپیوتەر.
وانەبێژان لە سەرۆکایەتی زانکۆ مامەڵەیان بۆ دەکرێت و کۆلێج و پەیمانگاکانی تر لەو کۆلێج و پەیمانگەیانەی بەرامبەر ناوەکانیان هاتووە مامەڵە دەکەن.
پێویستییەکانی مامەڵەکان بریتیە لە وێنەی ملەوەنی کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و جنسیە و فۆرمی خۆراک و کارتی زانیاری، یان پشتگیری نیشتەجێ بوون و بڕوانامەی رەسەن، فەرمانی کارگێڕی وانەبێژی، خشتەی خەرجی وەرگرتنی وانەبیژی و وێنەی مامەڵە.