شەهید تاهیر لەکاتی چاودێریکردنی کلکدارەکە... وێنەکان تایبەتن بە 964+
به‌ردێكی ئاسمانییه و دیمه‌نێكى جوانى هه‌یه
دواى 80 هه‌زار ساڵ ئاسمانى هه‌ولێر كلكداره‌كه‌ى لێ ده‌ركه‌وت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه به‌ردێكی ئاسمانى له ئاسمانى هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه كه به‌پێی قسه‌ى شاره‌زایانى فه‌له‌كناسی هه‌ر 80 هه‌زار ساڵ جارێك ده‌رده‌كه‌وێت و فۆتۆگرافه‌رێكی كوردیش وێنه‌كانى گرتووه و ده‌ڵێت “رووداوێكی گه‌ردوونناسی ناوازه‌یه”.
به‌رده ئاسمانییه‌كه له ماده‌ى كلس پێكهاتووه و پێی ده‌ڵێن كلكدار، له هه‌ندێك شوێنیش به گه‌ڕه‌ستێرۆچكه ناسراوه و ئێواران كاتێك دونیا به‌ره‌و تاریكی ده‌چێت له ئاسمان ده‌رده‌كه‌وێت.
شەهید تاهیر، ئارەزومەندی فەلەكناسی و ماوه‌ى 14 ساڵه له بوارى فه‌له‌كناسی كارده‌كات به 964ـى وت، ماوه‌ى مانگێكه ئه‌و كلكداره له زۆربه‌ى ئاسمانى وڵاتان ده‌ركه‌وتووه و له‌ناوه‌ش له ئاسمانى هه‌ولێر به‌روونى بیندراوه.
وتیشی “ئه‌م كلكداره 80 هه‌زار ساڵ یه‌كجار ده‌رده‌كه‌وێت، هۆكارى ده‌ركه‌وتنى له‌و ماوه زۆره‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئاڕاسته‌ى خولانه‌وه‌ى كلكداره‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى خولگه‌ى خۆر و خۆریش له‌كاتى خولانه‌وه‌یدا به‌شێكى زۆرى ئه‌و به‌رده ئاسمانییه ده‌سوتێنێت و ته‌نیا كلكدارێكى به‌بریسكه‌ى ده‌هێڵێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ته‌نیا له ئاسمانى ئه‌مریكا ده‌رناكه‌وێت، ده‌نا له‌یه‌ك كاتدا له سامانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپاش ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
روونیكرده‌وه ماوه‌ى ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى له ئاسمانى هه‌ولێر له‌كاتژمێر 6:30ـى خوله‌كى ئێواره تاوه‌كو نزیكه‌ى كاتژمێر 8:00ـى شه‌وه و ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وا پاك بێت بێت ئاسمان بێگه‌رد بێت خه‌ڵكی ئاساییش ده‌توانن به ئاسانى بیبینن.
ده‌شڵێت “ماوه‌ى مانگێكه ئه‌م كلكداره ده‌ركه‌وتووه و پێشبینى ده‌كرێت تاوه‌كو هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ش له‌كاتى ئێواران ده‌ربكه‌وێته‌وه”.