لە پێنجوێن 50 ماڵ داوای نەوت دەکەن

لەگەڵ هاتنی سەرما نەوت خۆشەویست بوو

شۆڕش قادری

لەگەڵ ساردبوونی کەشەوهەوا خواست لە سەر نەوتی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان زیادی کردووە و لە پێنجوێنیش نزیکەی 50 ماڵ داوای نەوت دەکەن.

هاوکار عومەر لێپرسراوی بەشی سووتەمەنی لە قائیمقامیەتی پێنجوێن بە 964ـی وت، “پێشتر نزیکەی 12 هەزار کارتی نەوتمان دابەش کردووە و زۆربەی ماڵەکانی پێنجوێن نەوتی سپییان وەرگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوکات کە کەشەکە گەرم بوو خواست لەسەر نەوت کەم بوو و هەندێک لە هاوڵاتیان رەتیان دەکردەوە نەوت وربگرن، بەڵام لە ئێستادا کە لە وەرزی سەرما نزیک دەبینەوە و کەشەکە ساردی کردووە، خواست لە سەر نەوت زیادی کردووە”.

“نزیکەی 50 ماڵی پێنجوێن داوای نەوتیان کردووە کە لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆیان دابین دەکەین و پێیان دەدرێت”، هاوکار عومەر وای وت.