بابه‌ته‌كه دابینكردنى شوێنه
جوتیاران له چۆنیه‌تى به‌شداربوون له فێستڤاڵى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و جوتیارانه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه خۆیان ناونووس كردووه بۆ به‌شداربوون له فێستڤاڵى هه‌نار و پاییز‌ى هه‌ڵه‌بجه، مه‌به‌ستى ئاگادارییه‌كه‌ش بۆ دابینكردنى شوێنه له‌و جێگه‌یه‌ی فێستڤاڵه‌كه‌ى لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی ئاگادارییه‌كه، شوێنەکان لە رێگەی تیروپشک دیاری دەکرێن و تەنیا ئەو کەسانەی ناویان لە تیروپشکدا دەردەچێت، مافی بەشداریکردنیان دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمیش بە مانای دڵنیایی شوێن وەرگرتن نییە .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، جارێ جوتیاره‌كان هیچ ئامادەکارییەک نەکەن تا ئەنجامی تیروپشک رادەگەیەنرێت و پێشی راگه‌یاندوون كه لە چەند رۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ دوکانەکان دەکرێت و بەفەرمیش رۆژانی سازکردنی فێستیڤاڵ رادەگەیەندرێت .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه، داواکاره هیچ کەسێک چاوەڕوانی شوێن نەکات تەنیا لەسەر بنەمای ئەوەی کە کەلوپەلی کڕیوە یان ئامادەکاری کردووە.