بەڕێوەچوونی دەنگدانی لە هەریمی کوردستان _ وێنە: ئەرشیفی 964
"زانیاری ناڕاست بڵاوکراونەتەوە"
کۆمسیۆن دەڵێ زانیاری متمانەپێکراو لە خۆمان وەربگرن
ئەحمەد مستەفا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، بۆ هەر زانیارییەک بۆ ئێمە بگەڕێنەوە، تێبینیمان کردووە زانیاری ناڕاست لە هەندێک لە سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و راگەیاندنەکان بڵاودەکرێنەوە.
کۆمسیۆن وەک ئاماژەکردن بۆ ماوەی تێبینی دامەزراوەکەی لەسەر بڵاوبوونەوەی زانیاری ناڕاست، دەڵێ لەم چەند رۆژەدا تێبینی ئەوەیان کردووە.
لە بەیاننەکەدا باسی لەوەکردووە، هانی لایەنە پەیوەندیدارەکان، دەزگاکانی راگەیاندن و دەنگدەران دەدەن، بۆ هەر زانیارییەکی فەڕمی و متمانە پێکراو بۆ پێگە سەرەکییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بگەڕێنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 18.10.202، دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دەستیپێکرد، کە 215 هەزار و 960 کەس مافى دەنگدانیان هەیە، کە تێیدا هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە و بەندکراوان و هەندێک لە نەخۆشی نەخۆشخانەکان دەنگی تێدا دەدەن.
بەیاننامەی کۆمسیۆن؛