جووتیارانی هەرێم ده‌ترسن به‌غدا پاره‌كه‌یان نه‌داتێ
964+
هێرۆ مەولودی – هه‌ولێر
ئەو جووتیارانەی پارەی گەنمیان وەرنەگرتووه، نیگەرانن لەوەی ئیتر پارەی گەنمەکەیان لە بەغداوە وەرنەگرن.
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق دەربارەی نەناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک لە جووتیاران کە پارەی گەنمیان لای به‌غدایه، نیگەرانن له‌وه‌ی پشکۆی ئاگرەكه ئەوانیش بگرێتەوە و پارەکەیان بفەوتێ.
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوه‌بەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هه‌رێمی كوردستان، دەربارەی نیگەرانی جووتیاران و نەناردنی پارەی گەنمه‌كه‌یان له به‌غداوه، بە تۆڕی 964ی وت “ئەو جووتیارانە نیگەران نەبن و ناردنی پارەی گەنم هیچ پەیوەندی بە نەناردنی پارەکەی هەرێمه‌وه نییە”.
وتیشی “حکومەتی ناوه‌ندی چاوەڕێی بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ رەزامەندیدان لە سەر ناردنی پارەی گەنمی ئەو جووتیارانەی، كه تا ئێستا پارەیان وەرنەگرتووە”.
ئه‌مه له كاتێكدایه بڕیار بوو 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان له به‌غداوه بدرێت، هه‌روه‌ها رۆژی 21ـی ئه‌م مانگه موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به تۆڕی 964ـی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراق كردووه و به‌ڵێنی دابوو كه پاره‌كه بنێرن.
شایستە داراییه‌كانی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵی 2015 و 2016 دەگاتە 240 ملیار دینار، ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2022 دوا بڕە پارەی جووتیاران بۆ 2014 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خەرج کرا.