دیمەنی کاتی دروستکردنی یەکێک لە تاسەکان... وێنە؛ شارەوانی پردێ.
له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانى ناو ناحیه
شارەوانیی پردێ به دروستكردنى تاسه‌ى پلاستیكی خێرایی ئۆتۆمبێله‌كان كه‌مده‌كاته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى پردێ به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى خێرایی ئۆتۆمبێبله‌كان چه‌ندین تاسه‌ى پلاستیكى له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانى ناو سه‌نته‌رى ناحیه دروستكران.
شارەوانیی ناحیه‌كه، ئه‌مه‌ى كردووه و شاهین خالید به‌رپرسی راگه‌یاندنى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، دروستكردنى ئه‌م تاسانه بۆ سەلامەتیی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی رووداوەکانه.
وتیشی “ئه‌و شوێنانه‌ى تاسه‌كانى لێ دروستكراون، شوێنه گشتییه‌كانن هاتوچۆ و قه‌رەباڵغییه‌كی زۆرى له‌سه‌ره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌شێك له‌و تاسانه له نوێوه دروستكراون و به‌شێكیشیان تازه‌كراوه‌نه‌ته‌وه.