332 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەكانی بنەسڵاوە و كەسنەزان خەرج دەكرێت
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
وزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ههرێمی كوردستان، بڕی 332 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەكانی بنەسڵاوە و كهسنهزان خەرج دەكات.
ئهمڕۆ سێشهممه 31ـی كانوونی دووهم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە بارەی پڕۆژەكانەوە نوسیوویانه: “پڕۆژەكان پێكدێن لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لەگەڵ قیرتاوكردنی شەقام لە قەزای دەشتی هەولێر(بنەسڵاوە)، هەروەها قیڕتاوكردنی گەڕەكی كەمئەندامان/1 قۆناغی یەكەم و گەڕەكی كەمئەندامان/2 قۆناغی دووەم لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان”.
لە بڵاوكراوەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكهی خزمەتگوزاری لە سنووری شارۆچكەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
بنەسڵاوە یەكێكە لە چوار قەزایانهی كە پارێزگای هەولێر پێكدەهێنێت، دەكەوێتە رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێرەوە.