پانتاییەكەی 50 دۆنمە

كارگەیەكی ریسایکلینی خاشاک لە سۆران دەكرێتەوە

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كارگەیەكی ریسایكلنی خۆڵ و خۆشاك دروست دەكرێت و بڕیارە رۆژانە 400 تۆن خاشاك چارەسەر بكات.

كوردۆ شابان بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، بە 964ی راگەیاند، پڕۆژی كارگەكە ئەمڕۆ دووشەممە 14.10.2024 بەردی بناغەی بۆ دانرا و لەسەر پانتایی 50 دۆنم زەوی دروست دەكرێت، بڕیار وایە رۆژانە 400 تۆن خۆڵ و خاشاك بە شێوەیەكی زانستی و تەندروستی چارەسەر بكات.

وتیشی، پڕۆژەكە بە 24 ملیار دینار دێتە جێبەجێكردن، هەرسێ ناوچەی سۆران و مێرگەسۆر و چۆمان سوودی لێ وەردەگرن بۆ چارەسەركردنی خاشاك و پاشماوەی نەحۆشخانەكان و پاشماوەی خانووبەرە و چەند بابەتێكی دیكە.

هەروەها ئەوەشی باس كرد، لە پڕۆژەكەدا رۆژانە 100 كرێكار كار دەكەن، ئەمەش هەلێكی دیكەی كارە بۆ هاوڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.