بۆمبێك له ژێر خۆڵ و خاشاكدا تهقییهوه
964+
دێسكی عهرهبی – بابل
ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی كانوونی دووهم، لە ناحیەی نیل لە باکووری پارێزگای بابل بۆمبێک، کە لە ژێر خۆڵ و خاشاکدا حەشاردرابوو، تەقییەوە و بەم هۆیەوە دوو منداڵ بریندار بوون.
عەقیل ئەلعەمماری بەڕێوەبەری راگەیاندنی ناحیەی نیل بۆ تۆڕی 964 وتی، “بۆمبەکە لە ژێر کۆمەڵێک زبڵ و خاشاک لە نزیک یاریگهیهكی تۆپی پێ لە ناوەڕاستی ناحیەکە دانرابوو، دوای ئەوەی یەکێک لە منداڵەکان ئاگری بەداوەتە زبڵەکە، بۆمبەکە تەقیوەتەوە”.
تەقینەوەکە بووە هۆی برینداربوونی دوو منداڵ، یەکێکیان دەستێکی لەدەست دا و ئەویتریان سەری گرتووە.
منداڵەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەرکردن، هاوکات پۆلیس پەڕاوی لێکۆلێنەوەی بۆ رووداوەکە کردەوە.