بەرهەمیان باشتربووە
دووەمین فێستیڤاڵی هەنار و هەنگوین لە زاخۆ بەڕێوەچوو
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئەمرۆ دووشەممە 14.10.2024 لەگوڕەپانی پردی دەلال دووەمین فێستیڤاڵی هەنار و هەنگوین بە بەشداری 16 جوتیار و 15 هەنگەوان کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی زاخۆوە رێکخرابوو بەرێوەچوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا جوتیاران و هەنگوانانی زاخۆ بەرهەمی رەز و هەنگی خۆیان نمایشکد و سەرجەم بەرهەمەکانیان تەواو خۆماڵیبوون و هی باخەکانی سنووری زاخۆ بوون.
دلشاد ئەرمشتی، جوتیارێکی بەناوبانگی زاخۆیە و بە 964ـی وت، ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکانیان زۆر گرنگە، داوا دەکەن ئاو بۆ گوندەکانیان بەشێوەیەکی باشتر رابکێشرێت ئەو کات بەرهەمەنیان باشتر دەبێت و دەتوانن رێژەیەکی زۆری بەرهەمی هەنار رەوانەی دەرەوە بکەن.
ئەیمەنی هەنگوان و بەشداربووی فێستیڤاڵەکە بۆ 964 وتی، “یەکەم فێستیڤاڵی ساڵی پار کرا، ئینجا خەڵک زانیان بەرهەمی ناوخۆیی چەندە گرنگە، سوپاسی رێکخەرانی ئەم فیستیڤاڵە دەکەین و داوا دەکەین بەردەوام بن لەگرنگیدان بەبەرهەمی خۆماڵی”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی