لە سلێمانی

یەکەم دیداری کۆمەڵایەتی و کلتوری له باخی گشتی بەڕێوەچوو

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ  شەممە 12.10.2024 یەکەم دیداری کۆمەڵایەتی و کلتوری لە باخی گشتی بە بەشداری هونەرمەندان و خانەوادە دێرینەکانی سلێمانی بەرێوەچوو.

لەیلا عەلی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، “شارەوانی سلێمانی توانیویەتی سیمای رابردووی باخی گشتی بگەڕێنێتەوە و ئەمڕۆ ئەم ئاهەنگە سازکراوە بۆ ناساندنی مێژووی سلێمانی و خانەوادەکان”.

باسی لەوەشکرد، زانیارییەکان لەبارەی باخی گشتی و مێژووەکەی دەخرێتەڕوو بۆ ئەوەی نەوەی نوێ زانیاری لەبارەیەوە هەبێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری