شەقامێکى فەلوجە....
پێشبینى دەکرێت چوارشەممە ببارێت
تائێستا لە پێنج پارێزگاى عێراق پلەى گەرما سەروو 40 پلەى سیلیزییە
وریا فەتاح
لە عێراق پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە و لە پێنج پارێزگا سەروو 40 پلەى سیلیزى دەبێت، بەڵام ئاسمانى شارەکانى هەرێم بەرەو هەور دەگۆڕێت.
کەشناسى عێراق بڵاوى کردەوە، سبەینێ یەکشەممە لە ناوچەکانى باکور ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش هاوشێوەى رۆژانى پێشوو دەبن.
باس لەوەشکراوە، لە بەغدا و نەجەف و موسەننا و واست، پلەکانى گەرما 39 پلەى سیلیزى دەبێت، لە دهۆک و سلێمانى 32 پلە و لە سەڵاحەدین و ئەنبار و دیالە 38 پلە و کەرکوک 38، بەڵام لە میسان و زیقار و بابل و دیوانیە و کەربەلا و بەسرە، پلەکانى گەرما سەروو 40 پلەى سیلیزین.
ئاشکراشى کردووە، رۆژى چوارشەممەى ئەم هەفتەیە کەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارانبارینى کەم لە ناوچەکانى باکور.