هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو

لە زاخۆ ماڵێک سووتا

964+

ژێوار خدر

لە ناحیەی رزگاری قەزای زاخۆ نزیکەی کاتژمیرێک لەمەوبەر ماڵێک سووتا و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ رایگەیاند، کاتژمێر 10:35 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 11.10.2024 پەیوەندیمان پێوەکرا کە ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە لە ناحیەی رزگاری (کۆمەڵگەی باکرما).

دەشڵێت، تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕؤڵ کردووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەپێی ئەو وێنانەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ بڵاویکردوونەتەوە، ئەو شوێنەی کە سووتاوە، چێشتخانەی ماڵەکەیە و بەشێک لە کەلوپەلەکانی سووتاون و دیوارەکانیشی بە تەواوی رەش بوون.

ئه‌مڕۆ سێ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ روویان له‌ زاخۆ بووه‌

ئه‌مڕۆ سێ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ روویان له‌ زاخۆ بووه‌