“باڤێل جه‌لال” له خولی كوردستان یاریی ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدۆڵڵا – هه‌ولێر
یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی رایگه‌یاند، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یاریزان باڤێل جه‌لال واژوو كردووه و له خولی كوردستان بۆ یانه‌كه یاریی ده‌كات.
یانه‌ی برایه‌تی، كه له خولی نایابی كوردستان به‌شداره، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌م واژووكردنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزان باڤێل جه‌لال راگه‌یاند.
یاریزانه‌كه بۆ یارییه‌كانی داهاتووی برایه‌تی له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی كوردستان، هه‌روه‌ها له جامی هه‌رێمی كوردستان یاریی ده‌كات.
ئومێد ئیبراهیم به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی برایه‌تی به تۆڕی 964ـی وت، باڤێل تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان كردووه و درێسی ژماره 38ـی وه‌رگرت.
باڤێل جه‌لال پێشتر یاریزانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه له ئاستی لاوان، دواتر دووچاری پێكان بووه و نه‌شته‌رگه‌ری كردووه، ئێستا چاكبووه‌ته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه یاریگه‌كان.
باڤێل جه‌لال له‌دایكبووی ساڵی 2002ـه و له هێڵی هێرشبردن یاریی ده‌كات.