“له بایهعی برنجێك دابهشكراوه ئاژهڵیش نایخوات”
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە گوندی “گریگا” لەگەڵ بەشە خۆراکی مانگانەدا جۆرێک لە برنج دراوەتە هاوڵاتیان، کە کەڵکی خواردنی نییە بۆ مرۆڤ و هەمووی کەڕوو لیێداوە، بە پێی قسەی هاوڵاتیانی گوندەکە لە پار ساڵەوە ئەمە بۆ جاری سێیەمە ئەم جۆرە برنجه لە بەشی هاوڵاتیانی گوندهكه دهبینرێت.
عەبدولقەهار گریگایی، موختاری گوندەکە بە تۆڕی 964ی وت، ئەمە جاری سێیەمە ئەم حاڵەتە لە گوندەکەمان دووبارە دەبێتەوە، بەڵام هیچ قسەیەکمان نەکرد و وتمان رەنگە ئاسایی بێت، بەڵام هەر دووبارە دەبێتەوە و برنجەکە تەواو کەڕوو لێیداوە و دەدرێت بە خهڵک.
وتیشی، “خۆم بەشەخۆراکەکەم وەرگرت، بینیم زیاتر لە سێ فەردە برنج ئەسپێ و کەڕوو لێی داوە، سێ رۆژیشە بهدهستمان گەیشتووە، دیارە پێشتر برنجەکە خراپ بووە و داوادەکەین لێپێچینەوە بکرێت، چونکە تەنانەت بۆ ئاژەڵیش بەکار نایەت”.
تۆڕی 964 دەزانێت، برنجی ناو ئەو بەشەخۆراکە بە تەواوەتی خراپ بووه، هی مانگەکانی 10 و 11 و 12یە و بە هاوڵاتیان دراوە.
عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا بە تۆڕی 964ی راگەیاند، موختاری گوندەکە هیچ کاتێک ئەوانی ئاگادار نەکردووەتەوە لەو کێشەیە، بۆیە لیژنەیەک پێکدەهێنین و بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەن.ReactReply