فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە

فڕۆکەیەکی F18 لە سنووری عێراق کەوتە خوارەوە

توانا نەقی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، 9.10.2024 فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری F18 کە هی هێزی ئاسمانی کوەیتە لە نزیکی سنووری عێراق و بەسرە کەوتە خوارەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق رایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکە لە باشووری قەزای ئوم قەسر کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێت، وەزارەتی بەرگری کوەیت ئاماژەی بەوەکردووە فڕۆکەکە لە ئەرکێکی مەشق و راهێناندا بووە و پێشتر حاڵەتی وا رووبەڕووی هیچ فڕۆکەیەکیان نەبووەتەوە.

لە راگەیندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی عێراقدا هاتووە، گومان دەکرێت فڕۆکەکە لە کاتی فڕینیدا چوبێتە سنووری ئاسمانی ئێران و تەقەی لێکرابێت لە کەنداوی عەرەبییەوە.