هەواڵەکان
مژدەیەکی خۆش بۆ 6000 خێزانی هەولێر و ئەمڕۆش رۆژێکی شووم بوو بۆ شۆفێران
964+
ژووری هەواڵ
پارێزگاری هەولێر مژدە خۆشەکەی بە شەش هەزار و 256 خێزان راگەیاند، زەوییە سندوقییەکان مامەڵەیان تەواو بوو، دوای دروستکردنیش هەموو خانووەکان تاپۆ دەکرێن.
ئەمڕۆ رۆژێکی شووم و نەهات بوو بۆ شۆفێران و لە دوو رووداوی هاتوچۆدا سێ شۆفێر گیانیان لەدەستدا.
بڕیارە تا مانگێکی دیکە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە دەروازەی شوشمێ لە سنووری شارەدێی تەوێڵە بکرێتەوە.
زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق بەدەستهێنا و لە رانکینی جیهانیشدا بە شێوەیەکی بەرچاو چووەتە پێشەوە.