به‌شێك له نه‌خشه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر كه تیایدا سنوورى زه‌ویه‌كانى باغلومناره دیاریكراوه... گرافیك: 964+
دەست بە مامەڵەی خانوو بكەن
خاوەن زەوییەكانی باغلومنارە هەواڵە خۆشەكە گەیشت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 7.10.2024 بڵاویكردەوە، مامەڵەكانی رێپێدانی دروستكردنی خانوو بە شێوەی دابەش دوو لە گوندی باغلومنارە دەستی پێكرد.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەم ئێوارەیە وەك ئاگادارییەك بۆ سەرجەم خاوەن زەوییەکانی کەرتی باغلومنارە ئاماژەی بەوەداوە، “لەمەودوا دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان و وەرگرتنی رێپێدانی دروستکردنی خانوو بە شێوەی دابەش دوو، بەپێی چەند مەرج و رێنماییەکی تایبەت”.
رۆژی دووی ئەم مانگە وەزیری شارەوانیی هەرێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی گوندی باغلومنارە كۆبووەوە و بەڵێنی پێدان له نزیكترین كاتدا دابه‌ش دوو له زەوییەكانیان ده‌ستپێده‌كات و ئیتر لە ئەمڕۆوە رێگەپێدانیان بۆ دەكرێت.
كێشەی زەوییەكان چییە؟
زەوییەكانی باغلومنارە دەكەوێتە نێوان هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، لە سنووری نێوان رێگای مەخمور بۆ رێگای موسڵ، زەوییەكانی گوندەكە 300 مەتریین و خەڵكی گوندەكە دەیانەوێت بتوانن بیكەین بە دوو بەشی 150 مەتری، بۆ ئەوەی خانووی لەسەر دروست بكەن.
"له نزیكترین كاتدا دابه‌ش دوو له زەوییەكانی باغلومناره ده‌ستپێده‌كات"
شارەوانی
شارەوانیی شەش چی دەڵێت؟
هاوڵاتییەكی هەولێر: سێ خانوویان رووخاندووم و زەوییەكەم كڕین و فرۆشتنی پێدەكرێت
حه‌وزى ئاوى ئاسكه‌كانیش نۆژه‌نكرده‌وه
شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان خاوه‌ن بارهه‌ڵگرێكی پابه‌ندكرد سه‌وزایی و شۆسته‌كان چاكبكاته‌وه
له ماوه‌ى ساڵێكدا
ته‌نیا له بنه‌سڵاوه‌ی هەولێر 6000 کارتی زەوی كراونه‌ته سه‌نه‌د
دوو پۆلیسی هاتوچۆ دادەنرێن
رێگای بارهەڵگرانی سەیرانبەن لە ناحیەی گەرمک جیاکرایەوە
تورکمان پۆستێکى دەوێت