"ئەگەر بە قسەى مامۆستاکەم بکردایە پیشەکى باشم دەبوو"

تێڕوانینى هاوڵاتیان بۆ مامۆستا

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ، 5ـى ئەیلول رۆژى جیهانى مامۆستایانە، هاوڵاتیان بە رێز و شکۆوە رۆڵى مامۆستا پێناسە دەکەن، بە رێنیشاندەر و پەروەردەکار و پیشەیەکى پیرۆز دەیبینن.

964 لەبارەى ئەوەى مامۆستا لاى تۆ چى دەگەیەنێت، پرسیارى لە چەند هاوڵاتییەک کرد کە لە ئاست و تەمەن و پیشەى جیاوازدابوون، کاسبکارێک دەڵێت: ئەگەر بە گوێى مامۆستام بکردبایە، دەمتوانى پیشەیەکى باشم هەبێت.

مامۆستایەکى خانەنشینیش پێى وایە، ئێستا وەک پێشوو رێز لە مامۆستا ناگیرێت.

پێداچوونەوە وریا فەتاح