لە سۆران

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شەش کەس بریندار بوون

شۆڕش قادری

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سۆران ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شەش کەس بریندار بوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4.10.2024 لە سەر رێگای سپیلک – شانەدەر نزیک گوندی سیناوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا شەش کەس بریندار بوون.

هاتوچۆی سۆران داوایشی لە شوفێران کردووە، خێرایی کەم بکەنەوە و بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و هاوڵاتیان، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە، 964 پەیوەندی بە موحسن تەحسین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.